zagros news agency

مەسرور بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە ئازەربێجانەوە پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی جیهانی لەبارەی ئاو و هەوا.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیم لە باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق کرد، لە كۆبوونەوەیەكدا دووپاتمان لە گرنگی و بایەخی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پەرەپێدانی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان کردەوە.

راشیگەیاند: باڵیۆزی ئازەربێجان بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەش کردین بۆ بەشداریکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی جیهانی لەبارەی ئاو و هەواوە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەش دا كە بانگهێشتنامەكە بۆ بەشداریكردنە لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاووهەوا  (COP26).

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستگیر کردنی پێنج تۆمەتبار کە(سێ) تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە

یاسین

کەشناسێک: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و مەترسیی ئاگرکەوتنەوە هەیە

دڵشاد

د.زیره‌ك زێباری بۆ زاگرۆس: ئومێدی چونه‌ پێشه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌

یاسین