zagros news agency

ئێرانییەکان لە هەنگاوێکی حکوومەت توڕەن

کۆمپانیا ناوخۆییەکانی پاس لە ئێران ناڕەزاییان دەربڕی لەو هەنگاوەی حکوومەتی ئێران، کە پاسی عێراقیان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بە کرێ گرتووە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی پاسی ناوخۆیی لە ئێران گوتی: لەبری ئەوەی حکوومەت پاس لە وڵاتێک بەکرێ بگرێت، پێویستە ئەو ئاستەنگانە لاببات کە پاسە هاوردەکراوەکان ناتوانن ڕسوماتی گومرگی بدەن.

هەرچەندە حکوومەتی ئێران چەند ڕەزامەندییەکی بۆ هاوردەکردنی دوو هەزار پاس دەرکردووە، بەڵام هێشتا ئەو ڕەزامەندییانە لەسەر کاغەزن و هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو پاسانە نییە، بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، شەش هەزار پاس کەمی کردووە بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران.

یەکێک لە سەرۆکی کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی پاس بۆ ئێران دەڵێت: عێراق سەرقاڵی گواستنەوەیە و کێشەی خۆی هەیە لە گواستنەوەی ناوخۆ، کەواتە چۆن دەیەوێت چارەسەری کەمیی شەش هەزار پاسی ئێرانی بکات بۆ گواستنەوەی سەرنشینانی ئەربەعین و ناردنی ئەو پاسانە بۆ ئێران و چارەسەرکردنی کێشەکەمان.

عێراق تەنها 600 پاسی هەیە کە لە سەرتاسەری عێراقدا کاردەکەن، کە تەنها 10%ـی کۆی کەمی پاسەکانی ئێران پێکدەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌

یاسین

سەرۆکی حکومەت کوردستان پێشوازی لەعەدنان ئەلزورفی دەکات

یاسین

ئەمەریکا داواکارییەکی عێراق ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح