ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ربژێری نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، کامالا ھاریس، ته‌نها لە کەمپینێکدا ٨١ ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامالا ھاریس لەمیانی کەمپینێکدا، ٨١ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆکردەوە کە ھاووڵاتییان بە کەمپینەکەیان بەخشیبوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە بەربژێری بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێنجی تشرینی دووەمدا کشایەوە و پشتگیری خۆی بۆ جێگری سەرۆک، کامالا ھاریس ڕاگەیاند.

لەئێستادا، کامالا ھاریس، نزیکترین کەسە کە لەلایەن دیموکراتەكانەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری بەربژێری کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ بکات بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن تیمەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کامالا ھاریس لەمیانی کەمپینێکدا، ٨١ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆکردەوە کە ھاووڵاتییان بە کەمپینەکەیان بەخشیبوو.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەو بڕە پارەیە، زۆرترین بەخشین بووە، کە کامالا ھاریس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، توانیویەتی کۆی بکاتەوە.

دوێنێ دووشەممە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس بەڵێنی دا کە بەربژێریکردنی لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی بەدەست بھێنێت و بەسەر بەربژێری کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ-دا سەربکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی كارتۆنی كوردی لە سلێمانی دەستیپێكرد

ART

كۆلێژی هونەرە جوانەكان یەكەمین سمپۆزیۆمی ئایندەی هونەرە جوانەكانی سازکرد

ART