بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکان بەرێژەی (0.3%) بەرزبوەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، چاوەڕواندەکرا داتا ئابورییەکانی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکەی هەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ لە مامەڵەی خێرا نرخەکەی بەڕێژەی (0.3٪) بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2416.62 دۆلار.
کۆتایی ئەم هەفتەیە چەند ئامارێکی گرنگی ئابوریی ئەمریکا بڵاودەکرێنەوە وەک هەڵاوسان و گەشەی ئابوری، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییان لەسەر نرخی زێڕ هەبێت، کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.