zagros news agency

سوودانی لەگەڵ فراكسیۆنە عەرەبییە سوننەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە

 

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا، میوانداریی فراكسیۆنە عەرەبییە سوننەكانی كەركووك بكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گەیشتن بە چارەسەری كێشەی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی كەركووك.

سەرچاوەیەكی باڵا بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/7/2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، میوانداریی فراكسیۆنە عەرەبییەكانی (سوننە) لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كۆبوونەوەكە بۆ گەیشتنە بە چارەسەری كێشەی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی پارێزگای كەركووك.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند جارێكە هەوڵ بۆ پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی پارێزگای كەركووك دەدرێت، بەڵام بەهۆی ناوكۆكیی نێوان لایەنەكان نەتوانراوە ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە 16 كورسیی پێكهاتووە، حەوت كورسیی هی كوردە، شەش كورسی عەرەب، دوو كورسی توركمان و كورسییەك كریستیانەكانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆبایلی نۆشتراوەی شیاومی دەبێتە ڕکابەری ئەپڵ و سامسۆنگ

یاسین

١٩ بەنداوی گەورەی ئێران لەبەردەم مەترسیی وشکبوون دان

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

دڵشاد