ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانی ئوردن به‌ فه‌رمانی شا عه‌بدوڵا هەڵوەشایه‌وه‌

شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانێكی شاهانەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی ئوردن (پەرلەمانی ئوردن) دەركرد.

لە فەرمانە شاهانەكەی شای ئوردن هاتووە “من عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن، بەپێی بڕگەی 3 لە ماددەی 34ی دەستوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 25/7/2024 بڕیارمان دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی ئوردن“.

پەرلەمانی هەڵوەشاوەی ئوردن پێشتر لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 هەڵبژێردرابوو.

بەگوێرەی دەستووری ئوردن، چوار مانگ بەر لە كۆتاهاتنی چوار ساڵەی تەمەنی پەرلەمان، دەبێت پەرلەمانەكە هەڵبووەشێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ شای ئوردن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكەی دەركرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

عێراق 21 فڕۆکەی لە ئەمەریکا کڕی

یاسین