zagros news agency

مه‌حمود عه‌باس سەردانی تورکیا دەکات و له‌ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

 

باڵیۆزی فەڵەستین لە تورکیا، فائد مستەفا ڕایگەیاند کە “سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس ئەو بانگھێشتنامەیە قبوڵ دەکات کە بۆ سەردانیکردنی تورکیا ئاراستەی کراوە و ئاماژەی بەوەشدا کە مەحمود عەباس لەسەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە کە فائد مستەفا ئاماژەی بەوەداوە کە مەحمود عەباس بانگھێشتانەیەکی لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەدەست گەیشتووە، بۆ ئەوەی گوتاریک لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا پێشکەش بكات.

ھەروەھا باڵیۆزی فەڵەستین لە تورکیا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا بەپێی کەناڵە دیپلۆماسییەکان، پەیوەندییەکان لەبارەی دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو سەبارەت بە سەردانەکەی مەحمود عەباس بۆ تورکیا بەردەوامە و گوتی: “لە ڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتەوە، کارکردن بەردەوامە بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانەکەی مەحمود عەباس بۆ تورکیا”.

باسی لەوەش کرد کە مەحمود عەباس لەسەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

فائد مستەفا جەختی لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان فەڵەستین و تورکیا کردەوە، ھەروەھا ھەڵوێستی تورکیای بۆ پاڵپشیکردن لە مافەکانی گەلی فەڵەستین بەرز نرخاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بەڕێوەدەچێت و هەندێک زانیاری لەسەر باڵۆندۆر بزانە

یاسین

هێڵی ١٣٢ کەیڤی، لەنێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە، بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر، جێبەجێ کر

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح