ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تیروپشک بۆ لیست و بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كرێت

بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش نموونەی سەرەتایی کاغەزی دەنگدانی پەسەند کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەمیانی تیروپشکدا، ژمارەی لیست و قەوارە سەربەخۆکان بخرێنە سەر کاغەزەکە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند، کە کۆمیسیۆن نموونە سەرەتاییەکانی پێنج کاغەزی دەنگدانیی پەسەند کردووە، چوار لەوانە تایبەتە بە چوار پارێزگاکەی ھەرێم و یەکێکی دیکەش تایبەتە بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، کاغەزەکان بەردەستن و لەکاتی تیروپشکدا، ژمارەی ھاوپەیمانی، لیست و بەربژێرە سەربەخۆکان دەخرێتە سەر کاغەزەکە.

جومانە غەلای ئاشکرایشی کرد کە لە کۆتایی مانگی ئابدا، پڕۆسەی تیروپشکەکە بەڕێوەدەچێت و بەمەش ڕێکارەکانی کاغەزی دەنگدان کۆتاییان پێ دێت و ئامادە دەبن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ھەرێمی كوردستان دوو ملیۆن و 888 ھەزار و162 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها ھەزار و198 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی 100 کورسی پەرلەمانیی دەکەن، هاوکات هەزار و 427 بنکە و حەفت هەزار و 47 وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان139 قەوارە و بەربژێر بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکەن کە لە نێویاندا 39 بەربژێری پێکھاتەکان ھەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییەک لە بەرگریی شارستانیی ھەرێم

یاسین

بەغدا.. دەیان ملیۆن دینار لە دەرمانخانەیەک دەدزرێت

سەڵاح

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

سەڵاح