ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

 

فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی سەردانی بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکای کرد و ئەکەرەم کەعبی سەرۆکی گروپی نوجەباش دەڵێت ئاگربەستی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کۆتایی پێ هێناوە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای ئەنبار کردووە.

میدیای حەشد دەشڵێت، ئامانج لە سەردانەکەی فەیاز بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بەدواداچوونە بۆ رێکارەکانی پاراستنی بنکەکە و دابینکردنی سەقامگیریی .

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٨ی ئەم مانگە چەند مووشەکێک لەلایەن سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرا، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیش رەتیکردەوە هێرشەکەی ئەنجامبدابێت.

لەلایەکی دیکەوە مەهدی کەعبی، سەرۆکی گروپی چەکداری نوجەبا بە رۆژنامەنووسانی گوت: ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە.

بە پێی لێدوانی کەعبی پێدەچێت هێرشی گروپە تۆندڕۆکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەست پێ‌بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا زیاتر لە دە کۆمپانیا و کەشتیی سەر بە ئێرانی خستە لیستی سزاکانیەوە

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا : سێ چەکداری پەکەکە کوژران

یاسین

پەرلەمانتاری عێراقی: زۆر بوونی ڕیژەی دانیشتووان زیانبارە

یاسین