ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

بزووتنەوەی چەکداری فەلەستینی حەماس و سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەی جیادا ڕایانگەیاند ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ئێران کوژراوە.

هەنیە ڕۆژی سێشەممە لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.

سوپای پاسداران گوتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرش کرایە سەر شوێنی مانەوەی ئیسماعیل هەنیە لە تاران و لە ئەنجامدا خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران.

ڕاگەیەندراوەکەی ئێران هیچ وردەکارییەکی لە بارەی چۆنیەتی کوشتنی هەنیە نەداوە.

بەپێی سەرچاوەکان لە تارانەوە، هەنییە لە کاتژمێر 2 ی بەرەبەیان لە ناو جێگای نووستنی لە شوێنی حەوانەوەی لە بارەگایەکی سوپای پاسداران لە ناوچەیەکی باکوری تاران ڕاستەوخۆ بە موشەکێک کوژراوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتە ئەستۆ، بەڵام گومان دەکرێت ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام دابێت، بەو پێیەی پێشتر بەڵێنی دابوو هەنیە و سەرکردەکانی تری حەماس لەناو ببات بەهۆی هێرشەکەی 7 ی مانگی دەی رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1200 کەس و بە بارمتەگرتنی 250 کەس.

لە پاش ئەو هێرشە ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی حەماس خۆشحاڵی خۆیان بە هێرشەکە دەربڕی و بە شانازییەوە باسیان لێوە دەکرد و ڤیدیۆی خۆیان لەسەر بڵاودەکردەوە کە چەندە بەو هێرشە دڵخۆشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەریر و باسرمە….ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

یاسین

لە بەغدا گرووپێكی بەقاچاغبردنی نەوت ئاشكرا دەبێت

سەڵاح

سبەی مووچەی حەفت وەزارەت دابەش دەکرێت

یاسین