zagros news agency

رێكارە یاساییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری مادەی 140 دەست پێدەكات

 

بەێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك رایدەگەیەنێـت، لە هەفتەی داهاتوو دەست بە رێكارە یاساییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بە فەرمانبەرانی سنووری مادەی 140 دەست پێدەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2024، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند: لە 4/8/2024، دەست بە رێكاری یاسایی دەكرێت و پەروەدەكارانیش ئاگەدار دەكرێنەوە كە سەردانی لیژنەكەمان بكەن.

لە چەند رۆژی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ماددەی 140 دابەش بكرێت.

بەڕێوەبەر ئاماژە بەوە داوە، نووسراو ئاراستەی وەزارەتەكان و دەستەكان و قەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، تا لەو بارەوەیە رێكاری پێویست بگرنە بەر، بە پێدانی فۆرمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی گیانی لە دەست‌ دا

یاسین

فراکسیۆنی سوودانی هۆشداری لە “پەککەوتنی دەوڵەت”

یاسین

واشنتن، پاریس و لەندەن: ڕێگری لە ئێران دەکەین بگاتە چەکی ئەتۆمی

سەڵاح