zagros news agency

حوسییەکانی یەمەن سێ ڕۆژ ماتەمینیان ڕاگەیاند

حوسییەکانی یەمەن دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ڕێبەری حەماس لە پایتەختی ئێران، سێ ڕۆژ ماتەمینییان ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حوسییەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، مەهدی ئەلمەشات، ئیسرائیلی بە کوشتنی هەنییە تاوانبار کردووە.
هاوکات دەشڵێت ئیسرائیل و ئەمریکا لە “فراوانکردنی گۆڕەپانی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە و شەپۆلی تیرۆرکردنەکان بەرپرسیارن “.
حووسیەکانی یەمەن لەسەرەتای سەرهەڵدانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و کەشتیی وڵاتان لە دەریای ناوچەکە و دەڵێن ئەم هێرشانە بەمەبەستی پشتگیری کردنی خەڵکی فەلەستین دژ بە ئیسڕائیل دەکەن. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکا و بەرتیانیاش ئەم هێرشانە بەرپەرچ بدنەوە و ئەوانیش هێرش بکەنە سەر حووسییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نووسه‌رانى كورد ده‌كات

یاسین