پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بەردەوام کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی بینەران لەڕێگەی بەرهەمهێنانی فلیمی گەورە لە نێوان مانگەکانی ئاب و کانوونی یەکەمی 2026.
کۆمپانیای نێتفلێکس زنجیرەیەک بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە، لەوانە فلیمی ئەنیمێی “The Ribbon Hero” کە لە مانگایەکی ژاپۆنییەوە وەرگیراوە.
هەروەها فلیمی “The Whisper Man” بە بەشداریی ڕۆبێرت دێ نیرۆ پێشکەش دەکرێت، لەگەڵ فلیمی “The Adventures of Cliff Booth” لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر و بەشداری براد پیت.
پلاتفۆرمی ئاپڵ تی ڤی پڵەس فلیمی “Mayday” بە بەشداریی ڕایان ڕینۆڵدز بڵاودەکاتەوە، لەگەڵ فلیمی “Matchbox the Movie” کە جۆن سینا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
پلاتفۆرمی پرایم ڤیدیۆ کێبڕکێکە بەهێزتر دەکات لەڕێگەی فلیمی “Madden” بە بەشداری نیکۆلاس کەیج و کریستیان بەیڵ.
ئەم پلاتفۆرمانە تەنیا بۆ پەخشکردنی فلیم نین، بەڵکو بەردەوام دەبن لە گۆڕینی پیشەسازی سینەما لە جیهاندا.

