zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ملازم خدر

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمي) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێ گەیشت. ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
1ی ئابی 2024
.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین

عەرەبە سوننەكان دژی بەپارێزگاكردنی تەلەعفەر هاتنە دەنگ و بە خیانەتی ناو دەبەن

سەڵاح

هیچ مەراسیمێکی گەورە ئەنجام نادرێت

دڵشاد