zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی: یادی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئازادی شنگال گیانیان به‌خشی

 

له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی یادی ده‌ ساڵه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، جینۆسایدی كوردانی ئێزدی تاوانێكی گه‌وره‌ی مێژووییه كه‌ تیایدا پینج هه‌زار ئێزدی بێتاوان شه‌هیدبوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ست به‌ ژان و ئازاری كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و پێویسته‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هه‌ستانه‌وه‌ له‌ جینۆساید كارێكی سه‌خته‌ به‌ڵام ئێزدییه‌كان به‌ ئیراده‌ و خۆڕاگرن و ده‌توانن، ده‌بێ چاره‌نووسی هه‌موو رفێنراوان دیاری بكرێت.

راشیگه‌یاند، شنگال و ده‌وروبه‌ری پێویستی به‌ ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه و پێویسته‌ رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت، پەکەکە و هێزە نایاساییەکانی دیکە دەبێت شنگال بەجێبهێڵن، یادی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئازادی شنكال گیانیان به‌خشی.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هەتا تاقە ڕفێندراوێکی ئێزدی مابێت کار بۆ رزگارکردنیان دەکەین،  داعش ویستی کولتووری پێکەوە ژیان تێکبدات، کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی تاوانێکی گەورەی مێژووییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیار مه‌لا خدر بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی رۆژئاوا پێزانینی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌یه‌.. 165 بارهه‌ڵگری ترێله‌ گه‌یشتۆتە قامشلۆ

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

ئەڵمانیا هێرشەکەی سەر ڕێپێوانی شانازیی بەرلین وەک کردەوەیەکی تیرۆریستی پۆلێن دەکات

یاسین