ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی ئەكادیمیای كوردی دەكات

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای وەزارەت، كە هەریەك لە ئاریان سەلاحەدین، بریكاری وەزارەت، ژمارەیەك لە راوێژكار و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی لە خۆ گرتبوو، سەردانی ئەكادیمیای كوردییان كرد.

مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، پیرۆزباییكردن لە ستافی نوێی ئەكادیمیاكە و پێشخستنی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوولا بوو.

لە ئەكادیمیا هەریەك لە د. لەزگین عەبدولڕەحمان، سكرتێری ئەكادیمیای كوردی، ئەندامان و ستافی ئەكادیمیاكە پێشوازیان لە شاندی باڵای وەزارەت كرد. وێڕای پێشكەشكردنی چەپكە گوڵی پیرۆزبایی وەزارەت لە لایەن وەزیرەوە بە سكرتێری ئەكادیمیا، لە دیدارێكدا باس لە پێشخستنی پەیوەندی هەردوولا كرا.

لەو چوارچێوەیەدا، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی نێوانیان كردەوە لە پێناو خزمەتكردنی زمان و فەرهەنگی كوردی.

ئاماژەی بەوەدا، لە ڕابردوودا وەزارەت و ئەكادیمیا پەیوەندییەكی تۆكمە و كاری هاوبەشیان بەیەكەوە كردووە، بۆ داهاتووش وەزارەت خوازیارە پەرەی زیاتر بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART