zagros news agency

ھێزەکانی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

 

بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا نەبەز سەڵاح پێشوازی لە بەرپرسی ھێزەکانی فەرەنسا، کۆڵۆنێڵ جۆن مارک لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

بە پێی راگەیاندراێکی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: “لە میانی کۆبونەوەکەدا، بەڕێوبەری چاکسازی گفتوگۆی پێویستی کردوە لە بارەی دوایین بەرەوپێشچونەکانی بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتەکە وپاڵپشتیەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانان بۆ پرۆژەکانيان”.

لەم بارەیەوە بەرپرسی ھێزەکانی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەى و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەی و پاشکۆی سەربازیان لە بەغدا نیشانداوە بۆ پاڵپشتی بەرنامەی ریفۆرم لە پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پێشکەوتوو کە یەکێکە لەو پرۆژانەی کاری لەسەر دەکرێت.

ھەروەھا کۆڵۆنێڵ جۆن مارک ئامادەیی ئەنستیتیۆتی فەرەنسی لە ھەولێر نیشانداوە بۆ کردنەوەی خولێکی زمانی فەرەنسی بۆ(10) ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە کە ژمارەیەکیان دەنێردرێن بۆ فەرەنسا بۆ بەردەوامیدان بە خوێندنی سەربازی لەو وڵاتە لە کاتی سەرکەوتنیان لە خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لە نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڵوگۆڕ و پێشخستنی توانا کارگێڕییەکان واژۆ کرا

یاسین

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی ئێراندا

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح