ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی گرووپێكی نوێی چەكداریی عەشایری دەدات

 

گرووپێكی نوێی چەكداریی عەشایری لە عێراق دروست دەبێت و كردەوەی دوور لە یاسا ئەنجام دەدەن، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەی خستۆتە ڕوو، لەلایەن ئەوانەوە ئەوە رێگە پێدراو نییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/8/2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی شەڕی عەشایری لە عێراق كەم بووەتەوە، بەڵام ئێستا گرووپی بەرگریی عەشایری(قەڵغانی عەشایر) دروست بووە، لە كوڕی عەشیرەتەكانن.

دووپاتی لەوە كردووەتەوە، ئەو گرووپانە كردەوەی دوور لە یاسا ئەنجام دەدەن، بە گوتەی میقداد میری، لەلایەن ئەوانەوە رێگە پێدراو نییە.

روونی دەكاتەوە، فەرمان بە هەموو فەرماندەكان كراوە كە ئەوانە سزا بدەن و ڕووبەڕوویان ببنەوە.

لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە كاروباری عەشایری هەیە، بە پێی ئامارێك لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا، 300 كێشەی عەشایریان چارەسەر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران چۆنیەتی دەستکەوتنی دۆلار لە بەرامبەر فرۆشتنی گاز بە عێراق ئاشکرادەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

سەڵاح

فەرمی.. ریال مەدرید ڕۆیشتنی یاریزانێکی ڕاگەیاند

sirwan