سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئاشکرای کرد کە ماوەیەک پێش ئێستا هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە فەرمی بنکە و بارەگاکانی خۆیان لەگەڵ کەمپی مەخمور ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە پەکەکە لە بناری چیای قەرەچووغ هاوشێوەی چیای شەنگال دەستی بە لێدانی تونێلی ژێرزەوی کردووە و تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بەسەر ئەو تونێلانەدا نەگرتووە.

