zagros news agency

تورکیا بنکەی هەسەدەی لە سووریا بۆمبباران کرد

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا خاڵی کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە گوندەکانی قامیشلۆ بۆمباباران کرد.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو جار خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە گوندی گەرباوی لە باشووری ڕۆژئاوای قامیشلۆ بۆمباباران کرد.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو ناوچەیە لەلایەن هەدەسەوە چۆل‌کرابوو و ٨ کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە دوورە.
میدیاکانی نزیک لە هەسەدە هێرشەکەیان پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوە نەکرد کێ بووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران لە نیوەی یەکەمی ساڵدا زیاتر لە ٢٠٪ دابەزیوە

یاسین

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان

سەڵاح

هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەدرێت

یاسین