zagros news agency

ئێران ده‌ستی به‌ ڕاهێنان و جوڵاندنی مووشەک‌هاوێژان کردووە

 

بەرپرسانی ئەمریکای دەڵێن ئێران دەستیه بە ڕاهێنان و جووڵاندنی مووشەکهاوێژان کردووە و لە کۆتایی هەفتەی رابردوو خەریکی ڕاهێنانی سەربازییە.

ئەم بەرپرسە ئامریکاییانەدەڵێن ئەمە ئاماژه‌یه‌ بۆ خۆ ئاماده‌كردنی ئێران بۆ هێرشكردن له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.

ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ڕایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ئێران ده‌كات كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائێل و ڕێكاری دبلۆماسیش گیراوه‌ته‌ به‌ر و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یامیان بۆ ئه‌و ولاته‌ ناردووه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش لە زمان به‌رپرسێكی ئه‌مریكیاییەوە بڵاویكرده‌وه‌ ،به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی سێشەممەتیمی ئاسایشی ئه‌مریكا به‌ جۆبایدن و كامێلا هاریسی جێگریان ڕاگه‌یاندووه‌ ڕوون نییه‌ ئێران و حیزبوڵا له‌ چ كاتێكدا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل و شێوازه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له‌ گرنگى و پێويستيى جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق ده‌كاته‌وه

یاسین

نەبەز عەبدولحەمید: پێمان راگەیاندراوە ئەمڕۆ غاز دەگاتە هەولێر

یاسین

لەدوای ڕووخانی ئەسەدەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە

سەڵاح