ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆتۆمبێلێكی میلیشیا چه‌كداره‌كان كرایه‌ ئامانج و پێنج کەسیان لێ کوژرا

(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی 8ی 2024)، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبووكه‌مال، له‌سه‌ر سنووری سووریا – عێراق، ئۆتۆمبێلێكی میلیشیا چه‌كداره‌كان كرایه‌ ئامانج و پێنج چه‌كدار كوژران.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌و و تێیدا هاتووه‌، له‌ نزیك ناوچه‌ی ئه‌لبووكه‌مال، له‌سه‌ر سنووری سووریا – عێراق، ئۆتۆمبێلێكی چه‌كداره‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران به‌ درۆنێك كرایه‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج چه‌كدار كوژران و تاوه‌كوو ئێستا نازانرێت ئه‌و درۆنه‌ له‌ كام لاوه‌ هه‌ڵدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بكاته‌ ئامانج.
ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌متر له‌ 48 كاتژمێر تێپه‌رێوه‌ به‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ خه‌رابئه‌لجیر له‌ سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى كوردانى تاراوگه‌ ده‌كات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین

پەرلەمانی ئێرانی ئیزنی دا جێگرە دەست‌نیشان‌کراوە کوردەکەی پزیشکیان دەست‌بەکار بکات

سەڵاح