ئەمڕۆ سێشەممە١٣ی ئابی ٢٠٢٤ لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک دینار، پرۆژەی کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی D دەستی پێکرد.
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی دروستکردن و کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی D لە هەشتی حەسارۆک دەستی پێکرد.
گوژمەی پرۆژەکە نزیکەی یەک ملیار دینارە ، نزیکەی ٤٨ کیلۆمەتری شەقامەکە دەکرێتەوە و کە ٣٧٥٠ پارچە زەوی سوودمەندی ئەم پرۆژەیە دەبن.
ئەم پرۆژەیەش لەسەر داهاتی سەدا سەدی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.