ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەتی عێراق پڕۆژەیەکی بەنگلادیشی تاقی دەکاتەوە

حکوومەتی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات بانکێک دابمەزرێنێت بۆ پشتیوانیی دارایی و پێدانی قەرزی بچووک بە هەژاران و دانیشتوانی گوندە دوورەدەستەکان.
ئەم پڕۆژەیەی حکومەتی عێراق پشت بە بیرۆکەی ئابووری‌زانێکی بەنگلادیشیی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوی “محەمەد یونس” دەبەستێت. ئەم ئابووری‌زانە توانیویەتی هەزاران کەس لە هەژاری و نەداری رزگار بکات.
وردەکاریی ئەم پڕۆژەیە بەشێوەیەکە قەرزی بچووکی بە ڕادە‌ی پێویستییەکان بە خێزانە هەژارەکان دەدرێت، بەتایبەت ئەوانەی دانیشتوانی گوند و ناوچە دوورەدەستەکانن. لەبەرانبەر قەرزەکەدا هیچ بارمتەیەک وەرناگیرێت و ئەمەذش لەبەر ئەوەیە نەبوونی بارمتە یەکێک لە بەربەستە گەورەکانی بەردەم وەرگرتنی قەرز لەلای توێژی هەژارانه.
بەپێی پڕۆژەکەی محەمەد یونس کە لە بەنگلادیش جێبەجێکراوە، چوار جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدرێت. ئەم قەرزانەش بریتین لە قەرزی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی بچووک، قەرزی وەرزی بۆ پشتیوانیی کەرتی کشتوکاڵ، قەرزی خێزانی بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی خێزان و قەرزی نیشتەجێبوون.
ئەم بیرۆکەیە بەشێوەیەکە تەنانەت پێویست ناکات هاووڵاتییان سەردانی بانکەکە بکەن، بەڵکوو بەپێچەوانەوە بانکەکە نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای هاووڵاتیان و گرێبەستی قەرزەکە واژۆدەکەن.
مەرجی سەرەکیی پێدانی ئەم قەرزە بریتییە لەوەی ئەو کەسەی قەرزەکە وەردەگرێت قازانجی کارەکەی و ئەو پارەیەی بۆی دەمێنێتەوە و پاشەکەوتی دەکات، لە بانکەکە هەڵیبگرێت تا بانکەکە بتوانێت لە دابینکردنی قەرز بۆ کەسانی دیکە بەکاری بهێنێت. دوای ڕاکردنی سەرۆک‌وەزیرانی بەنگلادیش، ئێستا مەحمەد یوونس سەرۆکی کاتیی ئەم وڵاتەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

sirwan

‎ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

گوران

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی قەتەر دەکات

یاسین