ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەدوو رۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگات

وەزیری دارایی عیراق بە ئەندامانی لیژنەی دارایی ڕاگەیاندووە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، 13-08-2024ـی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی، پرسیاری مووچەی فەرمانبەران لە وەزیری دارایی کراوە و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی “وردبینیی لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە تەواو کراوە و لیستەکە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی”.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە؛ تەیف سامی ئاماژەی بەوەش کردووە “لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، “وربینیی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەش کرد، پرسیارێکی دیکە کە لە وەزیری دارایی عێراق کراوە، کێشەی نەبوونی سیولە (پارەی نەختینە) بووە و لە وەڵامدا گوتوویەتی “وەزارەتی دارایی کێشە نەبوونی نەختینەی نییە و مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بە گشتی و فەرمانبەرانی هەرێمیش هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی UN سەردانی دوو کارخانەی ئەتۆمی ئێرانی كرد

سەڵاح

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

sirwan

به‌ ڤیدیۆ.. ده‌ستگركردنی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتن

سەڵاح