zagros news agency

پێنتاگۆن: ژێردەریایی دەنێرین بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ژێردەریایی دەنێرێت بۆ ناوچەکە بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل، دەشڵێت، و کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەین.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاند، بەردەوامین لە وردبینیکردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژێردەریایی یو ئێس ئێس جۆرجیا دەنێرین بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل، هەروەها بەردەوامین لە گرنگیدان بە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە وەک بەشێک لە ڕێککەوتن.
جێگای سەرنجە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ئیسماعیل هەنییە لە تاران و تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی، فوئاد شوکر، دۆخە شڵەژاوە و ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا چووە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

سەڵاح

دیمەشق بۆ واشنتن: زۆرینەی مەرجەکانی ئێوەمان جێبەجێ کردووە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح