ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

باسم غورابی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کردووە بۆ ئەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەربگرن.
غورابی گوتیشی: “لیژنەکە لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵ وەزارەت کردووە و نامەیەکی فەرمی بۆ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی نێردراوە و ئەویش ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ سەرژمێری کردنی تەواوی نەخۆشانی شێرپەنجە بە ئامانجی بڕینەوەی هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی.”
ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە وەزارەتەکانی تەندروستی و کار لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ تەواوکردنی ئامارە پێویستەکان، دەشڵێ: ڕاپۆرتی پزیشکی پێویست بەردەستە و دەتوانرێت بە خێرایی و ڕاستەوخۆ ئامارەکان کۆبکرێتەوە.”
“نەبوونی ئاماری ورد بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کێشەیەکی گەورەیە و دیاریکردنی قەبارەی ئەو مەترسییەی ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە قورستر دەکات” و ڕوونیشی کردەوە، “لیژنەکە ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی زیاد دەکات بۆ خێراکردنی کۆکردنەوەی ئامارەکان لە ناوچە جیاوازەکان.”
غورابی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەرزی ڕێژەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەندێک پارێزگا بەتایبەتی ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن بەهۆی پیسبوونی ژینگە و هەوا و خاک و ئاو” و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پێوەرە مەترسیدارانە پێویستیان بە کردارە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین