ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە؛ مووچە و دوو پرسی دیکە تاوتوێ دەکات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-08-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “بەشی زۆری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر چاودێری دارایی و دۆخی دارایی و کاری هەردوو دیوانی چاودێری هەولێر و بەغدا دەبێت”.

بە گوتەی پێشەوا هەورامانی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەکو ئەوەی هەورامانی باسی کرد،  “ڕاپۆرتی گەنمی جووتیاران و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی” دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

به‌وێنه‌… تاڤگه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێ سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه‌

سەڵاح

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح