zagros news agency

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

ماڵپەڕی “میزان”ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە کە ڕۆژی سێشەممە بە فەرمانی دادوەر، دوو لقی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی سەر بە حکوومەتی ئەڵمانیا داخراون، کە پێشێلکردنی یاساکانی ئێران و چەندین کاری نایاسایی و دزینی دارایی گەورەیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی داخستنی پەیمانگای زمانی ئەڵمانی کرد و ئەو هەنگاوەی بە “بێ پاساو” ناوبرد. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا گوتی: داوا لە حکوومەتی نوێی ئێران دەکەین دەستبەجێ ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی چالاکیەکانی ناوەندەکە بدات، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش باڵیۆزی ئێرانی لەبەرلین بانگ کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە.
وەزارەتەکە دەڵێت، پەیمانگاکە لە ساڵی 1995 دامەزراوە و 85 مامۆستا تێیدا کار دەکات.
ئەم بڕیارەی تاران دوای نزیکەی مانگێک دێت لە داخستنی سەنتەرێکی ئاینی ئەڵمانیا کە دەڵێت پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامییەوە هەیە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ زاگرۆس: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو

یاسین

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ

سەڵاح

بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە

سەڵاح