zagros news agency

گەرمیان.. لە بوونی كێڵگەیەكی مین ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و دەورووبەریشی دەكرێتەوە

دەزگەی گشتی كاروباری مین، لە بوونی كێڵگەیەكی مین، ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و گوندەكانی دەرووبەریشی دەكاتەوە لەسنووری ناحیەی پێباز و ڕایدەگەیەنێت، كە داواتان لێدەكەین خۆتان بەدوور بگرن لەو كێڵگە مینە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 8ی 2024، دەزگەی گشتی كاروباری مین ئاگادارییەكی بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی گەرمیان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هۆشداری لە بوونی كێڵگەیەكی زیندووی مین دەداتە دانیشتوانی گوندی پاروێڵەی بچووك و گوندەكانی دەرووبەریشی و ڕایدەگەیەنێت: “لە ئەنجامی کاری ڕۆژانەی تیمی مینلابەری دەستی (GD3) لە کێڵگە مینی (مقڕ سریەکە_C) لە گوندی پاروێڵەی بچووک لە سنووری ناحیەی پێباز، ژمارەیەک مینی دژەکەسی تێدا دۆزراوەتەوە لە جۆری(Vs 50) سێ دانە و (ڤالمارا) یەک دانە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەو کێڵگە مینە کێڵگەمینێکی زیندووە.”

لەبارەی ئەو كێڵگە مینەوە، دەزگەی كارەباری گشتیی مین، داوا لە دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و گوندەكانی دەورووبەریشی دەكات، كە خۆیان بپارێزن و ڕاشیدەگەیەنێت: “لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراو خۆیان بە دوور بگرن لە و کێڵگە مینە، تاوەکوو لە لایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی گەرمیان بەتەواوەتی پاک دەکرێتەوە و دڵنیایی دەدرێت لە پاکردنەوەی ئەو کێڵگە مینە لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەڵاح

شاندی دەم پارتی دەچیتە وەزارەتی دادی تورکیا

یاسین