zagros news agency

هێزەکانی ئەمەریکا: لە پشتیوانییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هـام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و کۆلۆنێل برەندستێتر سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.

لای خۆیەوە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، هاوکاريی هاوپەیمانان و پاڵپشتيی بەردەوامی ڕاوێژکارەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند.

هەروەها جەنەڕاڵ هام دڵخۆشيی خۆی به‌و په‌يوه‌ندييه‌ باشه‌ نيشان دا كه‌ لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە، پاڵپشتی و پشتیوانيی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، بۆ فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک و پێشمەرگە دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

دڵشاد

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد