ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە

 

موحسین ڕەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەڵێت: هێرشی وڵاتەکەی بەوردی ئەندازیاری دەکرێت. گوتەبێژی سوپای پاسداران باس لە ئەگەری درێژبوونەوەی کاتی چاوەڕوانی بۆ وەڵامی ئێران دژی ئیسرائیل دەکات و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، کاتی هێرشی وئەم وڵاتە بۆ سەر ئیسرائیل بەوردی تاوتوێ دەکرێت.

نزیکەی سێ حەفتە بەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاراندا تێپەڕ دەبێت و هێشتا بەرپرسانی ئێران لە ‌هەڕەشە بەردەوامن و دەڵێن لە کات و شوێنی خۆیدا حەتمەن تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەنەوە.

موحسین ڕەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سی‌ئێن‌‌ئێن سەبارەت بە هێرشی تۆڵەی وڵاتەکەی دژی ئیسرائیل گوتی، هێرشەکە زۆر بەوردی ئەندازیاری دەکرێت.

موحسین ڕەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران

ئێمە ڕێگە بە ناتانیاهۆ نادەین خۆی لەو زەلکاوە ڕزگار بکات کە ئێستا خەریکە تێیدا نوقم دەبێت. هەنگاوی ئێران لەو بوارەدا بەوردی ئەندازیاری دەکرێت.

ڕۆژی ڕابردوو، گوتەبێژی سوپای پاسدارانیش ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەڵامی ئێران دژی ئیسرائیل درێژتر بێت و لەوانەیە وەڵامی ئێران دووبارەکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕابردوو نەبێت و کەرەستە و کوالێتیی هێرشە دەگۆڕێت.

عەلیمحەمەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانیش دەڵێت: “کات لەبەردەستی ئێمە دایە و ئەگەری هەیە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەڵامی ئێران درێژتر بێت، جارێ زایۆنیستەکان لە ترس و چاوەڕوانیی هێرشی ئێران و ڕەهەندەکانی هێرشی ئێران و بەرەی مقاومە دەبێت هەر لە دڵەڕاوکێدا بن. ئەگەری هەیە وەڵامی ئێران دووبارەکردنەوەی هەڵمەتەکانی ڕابردوو نەبێت. کوالێتیی وەڵامەکە و سیناریۆکان و کەرەستەکان هەمیشە وەکوو یەک نین. دەبێت چاوەڕێی زەربەی ئەندازیاریکراو و ورد لە کاتی خۆیدا بن.”

هاوکات ئەمیرسەعید ئیرەڤانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، کاتی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بەوردی تاوتوێ دەکرێت و پاشان دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بن هێرشەکە لەوپەڕی غافڵگری و کتوپڕیدا دەکرێت بۆ ئەوەی دوو ئامانجی گرنگ بپێکێت، یەکەم سزایەکی قورس بێت بۆ حکوومەتی ئیسرائیل تاکوو جارێکی دیکە بیر لە هەنگاوی لەم شێوەیە نەکاتەوە؛ دووەم، توانای بەرگریی ئێران بە بەهێزی نیشان بدات، بۆ ئەوەی کەس لە خۆی ڕانەبینێت سەروەریی ئەم وڵاتە ببەزێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر بوجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رێگای سه‌ره‌كی ئاڵتون ستی و هیران ستی قیرتاو ده‌كرێت

سەڵاح

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین

سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كه‌مكراونه‌ته‌وه‌

یاسین