ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ دواداچوون بۆ جووتسايدی گه‌زنه‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێت

 

ئەمڕۆ شەممە 2024/8/24، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی، پڕۆژەى جووتسایدی شەقامی گەزنە تا شەقامی 120 مەتریان بە سەرکردەوە کە شەقامێکى گرنگ و ستراتیژیى شارى هەولێرە و لەسەر فەرمانی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی هاتوچۆى هاووڵاتییان لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان  جێبەجێ ده‌کرێت.

لە بەسەرکردنەوەکەیاندا وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشیان لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کە بە دیزایین و بەشێوەیەکی سەردەمیانە کارەکانیان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەدا پڕۆژەکە تا ئێستا كارێكی زۆر باشی تێدا كراوە، ڕاشیانگەیاند: ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ شارى هەولێر و جەختیان لە بەردەوامیدانى پڕۆژەكان به‌ گشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە كه‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان.

گرنگیی شەقامی دووسایدی گەزنە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای 120مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، واتە بەستانەوەی هەولێر و دهۆك بە شەقڵاوە – حاجی ئۆمەران و بەستانەوەی بە كۆیە و سلێمانی، بەوەش كاریگەریی زۆرى دەبێت لەسەر جوڵەى بازرگانى و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

خەبات… چەند شەقامێک قیڕتاوکرا

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە “لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیردەکرێن”

دڵشاد