zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا

لە دوا یاریی ئەمڕۆی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە و بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەم هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک و ئاستی هەردوولا تا ڕادەیێک لەیەکەوە نزیک بوو،

بەڵام یانەی گەنەرز بەمە نەوەستا و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 67 و 77 لەڕێگەی یاریزانان ترۆسارد و تۆماس پارتی تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەشدا تۆتنهام بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئیڤەرتۆن هێنا و لە خولەکەدا خاوەنی چوار خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی فەڕەنسا::ڤلادیمیر پوتن ئامادە نیە لەگەڵ ئۆکرانیا دانوستان بکات

یاسین

ئۆپۆزسیۆنی سووریا: بۆ جیهان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا

یاسین

بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی بە ھەزاران ھاووڵاتیی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان لە بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە سوودمەند دەبن

یاسین