zagros news agency

لە بەسرە زیاتر لە 60 کەسی بیانی دیپۆرت کرانەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی پاسپۆرت و نیشینگە ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە، 61 کەسی بیانی سەرپێچییان لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون کردووە بۆیە دیپۆرت کراونەتەوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگەی چاودێری و لێکۆڵینەوە و پشکنینەوە 61 بیانی دیپۆرت کردووەتەوە کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان لە عێراق دەکەن لە پارێزگای بەسرە.

بەڕێوبەرایەتییەکە جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ هەر کەسێک کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوون بکات لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق – سووریا كه‌وتنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

سەڵاح

کەشناسیی عێراق: ئەم وەرزه باراناوی دەبێت

یاسین

وەزارەتی نەوتی عێراق: دروستکردنی هێڵێکی نوێی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری بانیاسی سووری تاوتوێ دەکەین

سەڵاح