zagros news agency

پێشەوا هەورامانى: هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە نییە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەغدا بە بیانووی ناڕەوا زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی خەڵکی کوردستانی بە دیل گرتووە.

پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە نییە، تەنیا پاڵنەرێکی سیاسییه بۆ برسیکردنی خەڵکی کوردستان.”

گوتیشی: “هیچ بیانوویەک نییە و کارەکە پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگای فیداڵییە، ناکرێت مووچە بە دیل بگیرێت.”

جەختی کردەوە: “جگە لە بیانووگرتنى ناڕەوا، هیچ بیانووییەک بۆ نەناردنى مووچە لەلایەن بەغداوە نییە، هۆکارێک یان گرفتێک لای ئێمە نییە.”

پێشەوا هەورامانى دەشڵێت: “هەموو داواکارییەکانى حکوومەتى فیدراڵ و وەزارەتى دارایی عێراق لەبارەى مووچەوە جێبەجێ کراون، بەڵام زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەیان بە دیل گرتووە.”

35 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر تاوەكوو ئێستا تەمویلی مووچەی مانگی حەوت بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ و زیو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە

سەڵاح

شێرکۆ حەبیب بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی توانی کوردستان بکاتە پانتایەکی سەقامگیری و پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکان

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرکرد

سەڵاح