zagros news agency

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە پاکژبکرێتەوە، و ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەیە خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە پاککردنەوەی تانکی سەربان لانی کەم شەش مانگ جارێک بکرێت و بەشێوەیەکی باش سەریان داپۆشراوبێت بۆ ئەوەی ئاوەکە بە خاوێنی بمێنێتەوە.

ئەمەش لەدوای پشتڕاستکردنەوەی هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە شاری سلێمانی دێت، کە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان و بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد خۆیان لە خواردنی سەوزە بەدووربگرن چونکە هەندێکیان بە ئاوی قورس ئاودەدرێت کە بەکارهێنانیان نەشیاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت خواردن دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان

lana

رێجیمێکی سادە دەتوانێت هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە

lana

نەخۆشی پاقلە چییە

lana