zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی غەززە 40 هەزار و 400 کەس تێپەڕی

تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 70 کەس لە غەززە کوژراون.
بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە لە غەززە کوژراون، گەیشتە 40 هەزار و 405 کەس، 93 هەزار و 468 کەسی دیکەش بریندارن.
نزیکەی 11 مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش هیچ ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی نییە، گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززەش بەردەوامن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هیچ ئەنجامێکیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

یاسین

لەمانگی رەمەزان دەوامی فەرمانگەکان کەم دەکرێتەوە

یاسین

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

یاسین