zagros news agency

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پشووی قوتابخانه‌كان و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی راگه‌یاند

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 لە (23-6-2024 تاوەکو 17-7-2024) دەستپێدەکات و لە هەر هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها خولی دووەمی پۆلی 12 لە (17-8-2024 تاوەکو 4-9-2024) بەڕێوەدەچن، هاوکات راشگەیەندرا کە بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12 کەمکراوەتەوە لە هەموو وانەکان جگە لە وانەی ئایینناسی.

سەبارەت بە پشووەکانی بەهار، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە ئەو قوتابخانانەی لە (13-9-2023) دەستیان بە خوێندن کردووە لە (11 تا 23-3-2024) پشوویان هەیە و ئەوانەشی لە خوێندن دواکەوتوون، دەسەڵات دراوە بە پەروەردەکان سوود لە کاتی پشووەکان وەربگرن بۆ درێژەدان بە خوێندن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: به‌وهۆی گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشانی بەهێزتر و سەقامگیرتر دەچێت

یاسین

حیزبەکانی تورکیا ڕاپۆرتی پڕۆسەی ئاشتییان پێشکەش بە پەرلەمان کرد

یاسین

گەڕی دووهەمی خولی ١٢ی مەجلیسی ئێران بەڕێوە دەچێت

سەڵاح