zagros news agency

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ‌ دزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا كە تۆمەتبار دزی بوی.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ح،ر لە دایكبووی 1995 ) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی مۆسكۆ دەكات

سەڵاح

ئەمڕۆ 25 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنی قوتابخانەکانی دیاریکرد

یاسین