به گوێرهی راگهیهنراوی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ماوهی دوو ڕۆژە 654 زیارەتکاری پاکستانی بەهۆی گرفتی تەکنیکی لە دوو فڕۆکەی هێلی ئاسمانیی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گیریان خواردووە.
بۆ چارهسهركردنی ئهو گرفته، وەزیری دەرەوەی پاكستان باڵیۆزی وڵاتهكهی له بهغدا ڕاسپاردووە ژەمەخواردن و پێداویستییەکانی زیارەتکارەکان دابین بکات تا ئەو کاتەی گەشتەکەیان دەست پێ دەکەن، هاوكات وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی پاکستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە هەوڵ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی هەرچی زووە زیارەتکارەکان گەشتیان بۆ ڕێک بخرێت و بەرەو پاکستان بگەڕێندرێنەوە.
پهیوهست بهو پرسه بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشبینی کردووە ئەمڕۆ سەرجەم زیارەتکارەکان بەرەو پاکستان بەڕێ بکرێنەوە.