ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زۆرینەی بازاڕی خانووبەرە لە عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڵێندەرانی ئێراندایە

 

بەهمەن عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی سەرۆکی ژووری هاریکاریی ئێران، ئامادەیی ئێرانی بۆ دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق ڕاگەیاند، له کاتێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، زۆرینەی بازاڕی دروستکردنی خانووبەرە لە عێراقدا له ژێر کۆنتڕۆڵی بەڵێندەرانی ئێراندایە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، عەبدوڵڵاهی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری هاریکاری ئێران و وەفدی بازرگانی عێراقیدا گوتیەتی: “ئەگەر زەوی ئامادەمان بۆ دابین بکرێت لە عێراق، ئێمە ئامادەین پلانی دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەست پێبکەین، بەڵام پێش ئەوەش دەبێت تیمە ئەندازیارییەکان پێداچوونەوەیەکی پسپۆڕی ئەنجام بدەن.”

ڕاشیگەیاند، ژووری هاریکاری ئێران ئامادەیە کەرەستەی بیناسازی لە عێراق دابین بکات بەناوی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە.

لە بەرامبەردا ئوسامە عەبدوڵەڕەزا سەعد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەدا کە بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بیناسازی لە ئێران بەڕێوەدەچێت، دەشڵیت: ئامادەین هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئێران بەهێزتر بکەین و بتوانین بە هاوکاری کۆمپانیا ئێرانییەکان کەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق بەهێز بکەین.

باس لەوەش دەکات، زۆرینەی بازاڕی خانووبەرە لە عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڵێندەرانی ئێراندایە و هەر بەو هۆیەشەوە بوونی کۆمپانیا ئێران لە عێراق دەتوانێت یارمەتی کەرتی خانووبەرە بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

میری ئێزدییان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین

به‌سره‌… بارهه‌ڵگرێك كۆمه‌ڵێك قوتابی شێلا به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

کۆمپانیای PUBG تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین