ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كۆڵبەرێكی دیكەی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی دیكەی کورد بە ناوی (ئەسعەد ئەسپەندەر) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵێكی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەسعەد ئەسپەندەر، تەمەن ٢٤ ساڵ، دانیشتووی پارێزگای سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە ناوچە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەسعەد ئەسپەندەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەوە فیشەک بەر سنگی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاخۆ… لە رووداوێکی تەقەکردن دا دووکەس برینداربوون

دڵشاد

محەمدجەواد زەریف: کابینه‌ی پزشیکیان کابینه‌ی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت

سەڵاح

حەماس ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

یاسین