zagros news agency

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەمریکا بە راگرتنی موچەی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات

 

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان موعین کاظمی، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە فشاری سیاسی و ئابووری لەسەر حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی و بانکەکان.

کاظمی بە شەفەق نیوزی گوت: “مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی مانگانە لە رێگەی بانکی رافیدەین و کۆمپانیای کی کاردەوە دابەش دەکرا، بەڵام ئێستا فشاری زۆری ئەمریکی لەسەر بانک و کۆمپانیاکە هەیە، کە ئەمەش بووەتە هۆی سەرەکی ئەوەی دابەشکردنی مووچەکان ئاستەنگ بکات.”

کاظمی داوای لە دەستەی حەشدی شەعبی کرد کە کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەر بکات لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئامادەکردنی لیستێکی ناوەکانی ئەندامان و دابەشکردنی مووچەکان بە کاش، وەک ئامادەکارییەک بۆ دانانی پلانێک بۆ پەیوەندیکردن بە بانکە ناوخۆییەکان و دابەشکردنی مووچەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: بروسکە لە لوتکەی شاخەکان و گردولەکان و رووە دەشتایەکان  مەترسیدارە

سەڵاح

کەشناسی: خۆڵبارینی سووک زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە

یاسین

بەشێکی ڕێگاکەی درێژترین پردی عێراق داڕما

سەڵاح