zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەی بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە پرۆسەی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری خێراتر بکەن . دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکەشی دڵنیا کردەوە کە بە پێی توانا و قەبارەی زیانەکەیان هاوکاریان دەکات و هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بازاڕەکە زوو بکرێتەوە.

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت‌ گوژمه‌ی پێنج ملیارو سێسه‌د ملیۆن دینار بۆ ‌ نۆژنکردنه‌وه‌ی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوه‌و لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو دەکرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای هەولێر: چوار پارکی گەورە لە بواری جێبەجێکردندان و ئەمساڵ تەواو دەکرێن

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

سەڵاح