ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

سبەی هاوكاریی دارایی مانگی ئابی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هەر پێشمەرگەیەك 401 هەزار دیناری پێ دەدرێت، بەراورد بە سێ مانگی پێشوو، بڕی پارەكەش زیادی كردووە.

بەپێی زانیارییەكان كە لە ژمێریاریی یەكێك لە لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەست كەوتووە، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بۆ مانگی هەشت كە سبەی دووشەممە دابەش دەكرێت، بڕی پارەكە زیاد كراوە و بۆ هەر پێشمەرگەیەك 401 هەزار دینار دەدرێت.

مانگی پێشوو هەر پێشمەرگەیەک بڕی 386 هەزار دیناری وەردەگرت، بەڵام ئەو مانگە 15 هەزار دینار زیاد كراوە، سبەی بەشی زۆری پێشمەرگە هاوكارییەكە لە ڕێی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.

هاوکارییەکە بۆ مانگی پێنج بۆ هەر پێشمەرگەیەك 432 هەزار دینار و مانگی شەش 436 هەزار دینار بوو، مانگی حەوتیش 386 هەزار دینار بوو.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیار دراوە كە هاوکاریی مانگانە بدرێت و لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرت

سەڵاح

هێرشی سەر گروپە چەکدارەکان لە سووریا ١٥ کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح

بارمتەیەکی ئیسرائیلی بۆ هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

سەڵاح