ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دیداری “ژن.. شیعر.. گۆرانی” ساز دەکات

بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەت دیداری “ژن شیعر گۆرانی” ساز دەکات.

دیدارەکە ئێواری رۆژی دووشەممە 2ی ئەیلولی 2024، کات (4:00)ـی ئێوارە لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە 3ی ئەیلولی 2024 بەردەوام دەبێت.

لە یەکەم رۆژی دیدارەکە وتاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەخوێندرێتەوە و بەڵگەفیلمی “دەنگی ژن لە شیعردا” نمایشدەکرێت.

لەگەڵ میوزیکدا، گەشتێک بە نێو سەدای شیعری ئافرەتان دەکرێت و هەریەک لە کۆسرەت ئەحمەد، فرمێسک مستەفا، رۆژە مەجید، ئیمان یادوەرو بەهرە موفتی، ماردین ئەبوبەکر، پەروین شەمعون، هەنار موفتی، گوڵێ سەلیم، شەیدا محێدین و بەیان ئیبراهیم شیعر دەخوێننەوە. دواتریش ئاهەنگێک سازدەکرێت.

بەرنامەی رۆژی دووەمی دیدار، کە کات 10ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 3ـی ئەیلولی 2024 بەڕێوەدەچێت بەم جۆرەیە:

پانێلی یەکەم: بەناونیشانی “دەنگی ژن لە شیعردا” دەبێت و د. پەخشان سابیر حەمەد، “هۆشیاریی رۆشنبیری لە چوارچێوەی بەرهەمی هزری ژنانی کورد دا” پێشکێش دەکات و رزگار جەباری: ناونیشانی “رۆڵی ژنە شاعیرانی کورد” پێشکێش دەکات، هەروەها رۆژ هەڵەبجەیی بابەتێک بەناونیشانی “چۆن شیعری هاوچەرخ دەناسین؟” پێشکێش دەکات.

پانێلی دووەم بەناونیشانی “پێگەی ژن لە گۆرانی و میوزیکدا” لەلایەن نەوژین محەمەد، بە مژاری “رۆڵی ژن لە میوزیک و گۆرانی کوردیدا”،
سەرکەوت رەسوڵ، بە مژاری “دەنگی مێ لە ئەدەب و هونەردا” و ئەڤین حسێن، بە مژاری “ژن لە گۆرانی کوریدی دا” پێشکەش دەکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “The Last Of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART