zagros news agency

ئاریان سەلاحەدین: پشتیوانی چالاکی کولتووری پێکهاتەکانین

بە چاودێری و ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر شەشەم فێستیڤاڵی کولتووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری تورکمان بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە سێشەممە 27ی ئابی 2024، لە ماڵی تورکمانیی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی پێکهاتەی تورکمان بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکدا، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەت بەو پەڕی بایەخەوە گرنگی بە گەشەکردن و بوژاندنەوەی کولتوور و هونەری پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

وتیشی: دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ڕۆشنبیری و هونەری پێکهاتەکان بەڵگەیە لەسەر هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنی ئەو بوارانەی ژیانی پێکهاتەکان و خزمەتکردن و پێشخستنیان.

شەشەم فێستیڤاڵی کولتووری تورکمانی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان سازکرابوو و تێیدا وێڕای کردنەوەی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی، پانێلێکی تایبەت بە پرسە ڕۆشنبیرییەکان سازکرا و چەندین چالاکی دیکەی هونەری لەوانە پێشکەشکردنی گۆرانی و ژەنینی میوزیکی تورکمانی لە خۆ گرتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی پێنجەمین کتێبی بازنەی گفتوگۆ بەڕێوەچوو

ART

نەخشەڕێگەی سێ ساڵی داهاتووی جیهانی “Game of Thrones” ئاشکرا کرا

ART

مردنی کتوپڕی ئەستێرەیەکی هیندی مشتومڕی لێکەوتەوە

ART