zagros news agency

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بەم زووانە خەڵکی فەلەستین تامی سەرکەوتن و ئیسرائیل و دژمنانیش تامی تاڵی تۆڵەسەندنەوە لە شەڕەنگێزییەکانیان دەچێژن.
حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵیت: وڵاتەکەی بە چەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا شەڕ ناکات، بەڵکوو بە چەکی باوەڕی گەنجەکان ڕووبەڕووی دەبێتەوە و هەتا ئەو چەکەشیان هەبێت نە سازش و نە پاشەکشە دەکەن.
سەلامی دەشڵێت، ئێستا بە زمانی هێز لەگەڵ دژمن دەجەنگین و بەئاشکرا هێرش دەکەینە نێو دڵی ستەمکارانەوە.
جەختیش دەکاتەوە، بە هێرشی بەڵێنیی سادق( کەجاری پێشوو کردیانە سەر ئیسرائیل) کۆتاییان بە تواناییەکانی دژمن هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێری پایتەختەوە گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 واژوو كرا

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

ئۆشانا: كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می جه‌نگ بووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تیش پێشێلكراوه‌

سەڵاح