zagros news agency

مارکۆ رۆبیۆ : لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەوالی باش دەبیستن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ رۆبیۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوە دا کە ڕەنگە لە کاتژمێرانی داهاتووی ئەمڕۆدا ڕاگەیەندراوێک دەربارەی دۆخی جەنگی ئێران دەربکەوێت. ئەو وتی واشنگتۆن دوای هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، هەنگاوێکی گرنگی هەڵگرتووە لە پرسی ئێراندا.

ڕۆبیۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتای هیندی خۆی، لە  سەردانی شاری نیودلهی، دووبارە جەختی کردەوە کە ئەمریکا ڕێگا نادات ئێران چەکی ناوەکی هەبێت، و ئاماژەی بەوەش دا کە گفتوگۆکان لەسەر بابەتە تەکنیکییەکانی بەرنامەی ناوەکیی ئێران بەردەوامن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا پێشکەوتنێک هەبووە لە دانانی هێڵە گشتییەکان بۆ چارەسەری قەیرانی دەریای هورموز، و جەختی کردەوە کە واشنگتۆن ڕێگا نادات ئێران کۆنترۆڵی ئەو دەریاگوزەرە ستراتیژییە بکات.

ڕۆبیۆ بە ڕۆژنامەوانان وت:
“پێم وایە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەواڵی باشی زیاتر لەسەر دۆخی ئێران و دەریای هورموز دەبیسترێت.”

ئەو هەروەها ئاماژەی بە دۆخی ئابووری ئێران دا و وتی ئابووریی ئەو وڵاتە “تەواو تێکچووە”، و تۆمەتی ئەوەی خستە سەر تاران کە لەبری وەبەرهێنان لە ناوخۆ، پارە بۆ “پشتیوانی تیرۆریزم” خەرج دەکات. بە وتەی ڕۆبیۆ، “ئێران گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا.”

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەشی لە توانای مووشەکی و دەریایی ئێران کرد و وتی:
“توانای ئێران بۆ دروستکردنی مووشەکی نوێ لەناودەبەین، و هێزی دەریایی ئێران ئێستا لە بن دەریادا دەنیشێت.”

بەپێی گوتەکانی ڕۆبیۆ، ئەو ڕێککەوتنەی چاوەڕێ دەکرێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەریای هورموز؛ ئەو دەریاگوزەرەی کە ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دوای هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل داخستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی پەخشی کەناڵی شەمس

یاسین

نێردراوی ترەمپ لە عێراق: دەزانم پارە نایاسایییەکان چۆن دەگوازرێنەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی تاوە باران و کەمێک هەورە بروسکە هەیە

سەڵاح